١١ ئازار ٢٠٢٠ - ١٠:٢٠
فەرماندەی سوپای ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بووە

فەرماندەیەکی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند : فەرماندەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ئەورووپا و چەند فەرمانبەری ژێر دەستی ئەو پێدەچی گیرۆدەی ڤایرووسی کۆرۆنا بووبێتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ڕاگەیێندراوێکی ڕاین مەک‌کارتی ئەندامی سڤیلی باڵای پێنتاگۆنە گەیشتۆتە ماڵپەڕی هیل، جەخت لەوە کراوە کە پێدەچێ ژنڕاڵ کریستۆفێر کاولی فەرماندەی هێزەکانی سوپای ئەمریک و چەند فەرمانبەرێکی لە کاتی بەشداربوون لە کۆنفڕاسێکی ئەم دواییە لە ئەورووپا تووشی نەخۆشی کرۆنا هاتبێتن.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش دراوە: بۆ ئاگاداری و سەرنجدان و پێڕەوی لە پرۆتۆکۆلە پێشنیارکراوەکان، ئەو ژینڕاڵە و دیتران بە پەنگراوی هوشیاری خۆیان دەبن و خۆیان بۆ چاوەدێری کردن لە ئەنجامی بەرپرسایەتییەکان دوورەپەرێز دەگرن.

............
340